30 09 2025
ئەم دەستکەوتە بە هەوڵ و کۆششی بەڕێز ئەندازیار ئومێد بینەندە، دەرچووی بەشی دارستان، و بە ڕێنوێنیی بەڕێز دکتۆر لوقمان قەهرەمانی بەدیهات.
تۆمارکردنی زانست و شارەزایی "گەزۆگرتنەوە" وەک میراتێکی فەرهەنگیی ناماددیی نیشتمانی
بە هەوڵ و کۆششی بەڕێز ئەندازیار ئومێد بینەندە، دەرچووی بەشی دارستان، و بە ڕێنوێنیی بەڕێز دکتۆر لوقمان قەهرەمانی، ئەندامی دەستەی زانستیی هەمان بەش، زانست و شارەزایی "گەزۆگرتنەوە"، کە یەکێکە لە شێوازە کەڵکوەرگرتنە سوننەتییەکانی باو لە دارستانەکانی پارێزگای کوردستان، لە لیستی میراتی فەرهەنگیی ناماددیی نیشتمانیی وڵاتدا تۆمار کرا. ئەم دەستکەوتە، بەهای فەرهەنگی و زانستیی زانستی خۆماڵی لە پاراستن و کەڵکوەرگرتنی بەردەوام لە سەرچاوە سروشتییەکان و دارستانەکانی ناوچەکەدا بە باشی دەردەخات.
