ئامانجەکان، دیدگا و ئەرکەکان

ئامانجەکان

فاکەڵتیی سەرچاوە سروشتییەکانی زانکۆی کوردستان، بە پشتبەستن بە سەرمایەی مرۆیی پسپۆڕ، ئیمکاناتی فێرکاری و توێژینەوەیی، و سوودوەرگرتن لە هەڵکەوتەی جوگرافیی تایبەتی لە ناوچەی زاگرۆس، ئەم ئامانجانەی خوارەوە پەیڕەو دەکات:

  1. پێگەیاندنی هێزی مرۆیی پسپۆڕ و پابەند: پێشکەشکردنی فێرکاریی زانستی و کارپێکراو بەمەبەستی پێگەیاندنی دەرچووانی بەتوانا، بەرپرسیار و ئاشنا بە ئاڵنگارییەکانی ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکانی وڵات.

  2. وەڵامدانەوە بە پێداویستییە هەرێمی و نیشتمانییەکان: ئەنجامدانی توێژینەوە و پڕۆژەی لێکۆڵینەوەی پەیوەندیدار بە کێشەکانی ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکان و پێشکەشکردنی ڕێگەچارەی زانستی بۆ پاراستن، بووژاندنەوە و کەڵکوەرگرتنی بەردەوام لەم سەرچاوانە.

  3. پەرەپێدانی کولتووری پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان: بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی گشتی و پسپۆڕانە لە بواری گرنگیی سەرچاوە سروشتییەکان و ژینگە لە ڕێگەی چالاکیی فێرکاری، بانگەشەیی و بەشداری لەگەڵ دامەزراوە جێبەجێکارەکان و کۆمەڵگە خۆجێیەکان.

دیدگا

فاکەڵتیی سەرچاوە سروشتییەکانی زانکۆی کوردستان لە ئاسۆی ساڵی ١٤١٠دا، دەبێتە دامەزراوەیەکی پێشەنگ لە فێرکاری، توێژینەوە و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای نوێ لە بواری سەرچاوە سروشتییەکان و ژینگەدا؛ بە جەختکردنەوە لەسەر پاراستن و کەڵکوەرگرتنی بەردەوام لە سەرچاوە سروشتییەکان، بەرزکردنەوەی زانستی خۆماڵی و گێڕانی ڕۆڵێکی کاریگەر لە چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکانی هەرێم و وڵات، و بوون بە یەکێک لە جەمسەرە زانستییە باوەڕپێکراوەکانی ڕۆژئاوای وڵات لە بواری سەرچاوە سروشتییەکاندا.

ئەرکەکان

  1. بەرزکردنەوەی کوالیتیی فێرکاری:

    • نوێکردنەوەی بەردەوامی ناوەڕۆکی وانەکان بەپێی ستانداردە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان.

    • پێگەیاندنی دەرچووانی بەتوانا، کارئافرێن و بەرپرسیار لە بواری سەرچاوە سروشتییەکاندا.

  2. پەرەپێدانی توێژینەوەی کارپێکراو و نێوان-زاستی:

    • تەرکیزکردنە سەر پڕۆژە توێژینەوەییەکانی پەیوەست بە سەرچاوە سروشتییەکان، بەتایبەتی ناوچەی زاگرۆس.

    • زیادکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە جێبەجێکار و توێژینەوەییەکانی وڵات لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکان، ئاو، خاک و ڕووەکدا.

  3. پەرەپێدانی پەیوەندییە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان:

    • دروستکردنی زەمینەی هاوکاری لەگەڵ زانکۆ و ناوەندە زانستییە باوەڕپێکراوەکانی ناوخۆ و دەرەوە.

    • ڕاکێشانی مامۆستا و خوێندکاری نێودەوڵەتی.

  4. گێڕانی ڕۆڵی کاریگەر لە گەشەپێدانی بەردەوامی ناوچەکەدا:

    • پێشکەشکردنی ڕێگەچارەی زانستی بۆ پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان، بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون و گۆڕانی کەشوهەوا.

    • پشتیوانیکردن لە کۆمەڵگە خۆجێیەکان و کەڵکوەرگرانی سەرچاوە سروشتییەکان لە ڕێگەی فێرکاریی پسپۆڕانە و ڕاوێژی زانستییەوە.

  5. بەهێزکردنی ژێرخانە زانستی و تاقیگەییەکان:

    • پەرەپێدانی تاقیگە پسپۆڕییەکان، کێڵگەی توێژینەوە و وێستگەکانی لێکۆڵینەوە.

    • تەیارکردنی فاکەڵتی بە تەکنەلۆژیای نوێ لە بوارەکانی هەستکردن لە دوورەوە (Remote Sensing)، GIS، و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.