پۆلەکانی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا تا کۆتایی ئەمساڵ (١٤٠٤) بە شێوەی مەجازی بەڕێوە دەچن
وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشیی دووبارە بۆ شەهیدبوونی ڕێبەری ژیری شۆڕش، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی (قدس سره) و کۆمەڵێک لە هاونیشتمانیانی ئازیز لە ئەنجامی دەستدرێژیی دوژمنانی پیس بۆ سەر وڵاتە خۆشەویستەکەمان، وە بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی ئەم دەستدرێژییانە، بە ئاگاداری دەگەیەنین کە بەپێی پەسەندکراوی ئەمڕۆی (١٦ی ڕەشەمێ) ئەنجومەنی جێگرانی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا، پۆلەکانی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا تا کۆتایی ئەمساڵ (١٤٠٤) بە شێوەی مەجازی (سەرهێڵ) بەڕێوە دەچن.
پێویستە لە لایەن زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاوە ڕێوشوێنی پێویست بۆ هەنگاوی قەرەبووکەرەوە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە توانای پەیوەندیکردنیان بە پۆلی مەجازییەوە نییە، بگیرێتە بەر. لە ئەگەری بوونی بارودۆخی تایبەت لە زانکۆ و دامەزراوەکاندا، وەرگرتنی بڕیاری گونجاو لەگەڵ پێداویستی و بارودۆخی ناوچەکە، لەسەر بنەمای تێڕوانینی کارگرووپی بەڕێوەبردنی پارێزگایی خوێندنی باڵا، بێ کێشەیە.
