17 06 2026

لە نۆیەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی دەستەی هەڵسەنگاندنی زانکۆدا

بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی ٤ ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان

لە نۆیەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی دەستەی هەڵسەنگاندنی زانکۆی کوردستان، بڕیار لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی چوار ئەندامی دەستەی زانستی درا.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، نۆیەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی دەستەی هەڵسەنگاندنی زانکۆ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەکە لە شوێنی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو. لەم کۆبوونەوەیەدا، دوای پێداچوونەوە بە دۆسیە پێشکەشکراوەکان، پلەی زانستیی چوار ئەندامی دەستەی زانستی بەم شێوەیەی خوارەوە بەرزکرایەوە:

ئە) بەرزکردنەوە لە پلەی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (دانشیار) بۆ پڕۆفیسۆر (استاد):

  • د. ئەمجه‌د فه‌رزین‌پوور؛ ئەندامی دەستەی زانستی لە بواری ڤێتێرنەری - تەندروستی و نەخۆشییەکانی پەلەوەر.

ب) بەرزکردنەوە لە پلەی مامۆستا (استادیار) بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (دانشیار):

  • د. محه‌مه‌د فه‌تحوڵڵاهی؛ ئەندامی دەستەی زانستی لە بواری زانستەکانی زەوی.

  • د. سه‌ید حوسێن حوسێنی‌مێهر؛ ئەندامی دەستەی زانستی لە بواری پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان - بایۆمیکانیکی وەرزشی.

  • د. نه‌جمه‌دین جه‌باری؛ ئەندامی دەستەی زانستی لە بواری زمان و ئەدەبی فارسی.

پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لەم مامۆستا بەڕێزانە، هیوای بەردەوامیی سەرکەوتنە زانستییەکان و سەربەرزییان لە ڕێگەی خزمەتکردن بە کۆمەڵگەی زانکۆیی و پەرەپێدانی زانست لە خوای گەورە دەخوازێت.