26 02 2026
ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی جەستەییی زانکۆ
بە ئاگاداری هاوکارانی هێژا دەگەیەنین کە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی جەستەییی زانکۆ بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، دوو وۆرکشۆپی فێرکاری بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری لە بوارەکانی خۆراک و بنەماکانی ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی لە مانگی ڕەمەزاندا و هەروەها کێبڕکێی وەرزشی لە لقە جیاوازەکاندا تایبەت بە فەرمانبەرانی زانکۆ بەڕێوە دەبات؛ لە درێژەدا سەردێڕی وۆرکشۆپە فێرکارییەکان و وردەکاریی بەڕێوەچوونی کێبڕکێیەکان خراوەتە ڕوو.
خاڵی فێرکاری بۆ فەرمانبەران و خاڵی فەرهەنگی بۆ مامۆستایان لە بەرانبەر بەشداری لە وۆرکشۆپەکان و کێبڕکێ وەرزشییەکاندا لە بەرچاو گیراوە. هەروەها خوێندکارانی ئازیز دەتوانن لە ڕێگەی ئەو لینکە مەجازییەوە کە لە پۆستەری وۆرکشۆپەکاندا ئاماژەی پێ کراوە، بەشداری بکەن.
ئیدارەی پەروەردەی جەستەیی و پڕۆگرامە دەرەکییەکان
