ئاگاداریی گۆڕینی کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی نیوەساڵی دووەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٤-١٤٠٥
بەم شێوەیە بە ئاگاداری خوێندکارانی بەڕێز دەگەیەندرێت، سەرجەم تاقیکردنەوەکانی کۆتایی نیوەساڵی دووەم لە قۆناغەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا، کە پێشتر بۆ ڕێکەوتی ١٣ تا ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥ بەرنامەڕێژی کرابوون، گواستراونەتەوە بۆ ڕۆژە هاوتاکانیان لە هەفتەی دواتردا، واتە ٢٠ تا ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥.
پێویستە خوێندکارانی بەڕێز بۆ ئاگاداربوون لە دوایین گۆڕانکارییەکانی کات و ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەر تاقیکردنەوەیەک، سەردانی ڕاپۆرتی ژمارە ٧٨ یان ڕاپۆرتی ژمارە ٤٢٨ لە سامانی گوڵستان (golestan.uok.ac.ir) بکەن. شایانی باسە ڕاپۆرتی ژمارە ٤٢٨، دوای تەواوبوونی ماوەی هەڵسەنگاندنی مامۆستایان، بەردەست دەبێت.
هەروەها جەخت دەکرێتەوە کە تاقیکردنەوەکانی هەفتەی یەکەم (٦ تا ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٥) بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراوی پێشوو، بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک بەڕێوە دەچن.
سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانیش، وەک لە ئاگادارییەکانی پێشوودا هاتووە، بە هەمان شێوە دەمێنێتەوە؛ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ماستەر و دکتۆرا بە شێوەی ئامادەبوون (حضوری) و تاقیکردنەوەکانی قۆناغی بەکالۆریۆس بە شێوەی مەجازی لە ڕێگەی سامانی فێرکاریی مەجازیی زانکۆ (vclass.uok.ac.ir) بەڕێوە دەچن.
جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندن، زانکۆی کوردستان
