ئاگاداریی بەڕێوەچوونی وانەکانی زانکۆی کوردستان (شەممە، ١٥ی سەرماوەز)
ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی بەڕێزی کۆمەڵگەی زانکۆ دەکەینەوە،
بەپێی بڕیاری دەستەی بەڕێوەبردنی قەیرانی پارێزگای کوردستان و بەردەوامیی لووتکەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا لە شاری سنە، سەرجەم وانەکان لە ڕۆژی شەممە، ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕێگەی سیستەمی فێرکاریی ئۆنلاینی زانکۆوە بەڕێوە دەچن.
-
زانیاریی چوونەژوورەوە بۆ سیستەم:
-
مامۆستایان: ناوی بەکارهێنەر (ژمارەی مامۆستایەتی)، وشەی نهێنی (کۆدی نیشتمانی)
-
قوتابییان: ناوی بەکارهێنەر (ژمارەی قوتابیەتی)، وشەی نهێنی (کۆدی نیشتمانی)
-
-
پێویستە مامۆستایانی بەڕێز بۆ هەر وانەیەک وێبینارێک دروست بکەن و وانەکان بەپێی خشتەی حەفتانە بەڕێوە ببەن.
-
پێویستە قوتابییانی خۆشەویست بەپێی خشتەی کاتیی دیاریکراو لە وانە ئۆنلاینەکاندا ئامادە بن.
-
ڕێنمایی بەکارهێنانی سیستەم بۆ مامۆستایان و قوتابییان لە لاپەڕەی یەکەمی سیستەمی فێرکاریی ئۆنلایندا بەردەستە.
-
سەرجەم چالاکییە کارگێڕییەکانی زانکۆ لە ڕۆژی ناوبراودا بە شێوەی ئامادەبوون (حضوری) بەردەوام دەبن.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان
